کانونی یه‌که‌م 28, 2020 12:17 Asia/Tehran
  • 10 هەزار کەس لە عەین عیسا ئاوارە بوون

سەرچاوە کوردییەکان دەڵێن دوابەدوای چڕ بوونەوەی هێرشەکانی تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بەو وڵاتە بۆ سەر عەین عیسا، نزیک بە 10000 کەس لەو شارە هەڵاتوون.

 

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیامەند عەلی بەرپرسی بەشی مێدیایی هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریا بریتی لە کورد و عەرەب و مەسێحییەکانی سووریا، بە ئەلجەزیرەی ڕاگەیاندووە کە هێرشی تیرۆریستانی سەر بە تورکیا هەر لە کاتی ئۆپراسیۆنی کانی ئاشتییەوە درێژەی هەبووە بەڵام لە یەک مانگی ڕابردوودا هێرشەکانی چڕتر بووەتەوە.

لە بەرانبەریشدا بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی بەرگری تورکیا بە ئەلجەزیرەی ڕاگەیاندووە کە پێکدادانەکان لە عەین عیسا بەس لە سنووری ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوپای تورکیایە.

ئەو سەرچاوە پاگەندەی کردووە کە ئەوە هێزە کوردییەکانی بوون کە لە جادەی ئێم 4 هیرشیان کردە سەر هێزەکانی تورکیا و تورکیاش بەس وەڵامی ئەوانی داوەتەوە و نابێت ئەوە بە درێژەی ئۆپراسیۆنی کانی ئاشتی بزانرێت.

نووسینگەی مافی مرۆڤی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بە ئەلجەزیرەی ڕاگەیاندووە کە نزیک بە 10000 کەس کە زۆربەیان خەڵکی عەین عیسان ئەو ناوچەیەیان بەجێ هێشتووە و بەرەو دەڤەری ڕەقە هەڵاتوون.

 

سەرپەیڤ