ڕێ و ڕەسمی شکۆمەندی یادمانی شەھید «قاسم سولەیمانی» لە سنووری نێوان سووریا و عێراق
ڕێ و ڕەسمی یەکەم ساڵگەڕی شەھید بوونی سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی»و «ئەبومەھدی موھەندیس» لە ناوچەی بوکەمال لە نزیک سنووری سووریا لەگەڵ عێراق بەڕێوە چوو.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی مەیادین، ھەزاران کەس لە ھۆزو بەرپرسان و خەڵکی ناوچەی بوکەمال ڕۆژی پێنج شەممە لە ڕێ و ڕەسمی ڕێرنان لە یەکەمین ساڵڕۆژی شەھید بوونی یادی سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراق بەشدارییان کرد.
«جەواد تورک ئابادی» باڵوێزی ئێران لە دیمەشق لەم ڕێ و ڕەسمەدا سووریای بە ھێڵی پێشەوەی تەوەرەی خۆڕاگری زانی و پێی داگرت: بێ گومان تاوانی تیرۆری شەھید سولەیمانی بێ وەڵام نامێنێتەوە.
«عەبدولکەریم ئەلدەندەل» سەرۆکی ئەنجومەنی ھۆزەکانی فۆرات و جزیرە لە ڕۆژھەڵاتی سووریاش وتی: تیرۆری شەھید سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندیس، خواستی تەوەرەی خۆڕاگری لەبار نابات و مزگێنیی سەرکەوتن لە عێراق و سووریاو یەمەن و لوبنان خەریکە لە ئاسۆوە دەردەکەوێتو
سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراق و ھەشت کەسی دیکە لە ھاوڕێکانیان سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٠ لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە دەست درێژکارو تیرۆریستەکانی ئەمریکی لە نزیک فڕگەی بەغدای پێتەختی عێراق شەھید کران.