کانونی دوھەم 06, 2021 04:09 Asia/Tehran
  • جەختی وەزیرانی دەرەوەی سووریاو کوبا لە سەر بەرنگار بوونەوەی ھەنگاوی وڵاتانی ڕۆژئاوا

وەزیرانی دەرەوەی سووریاو کوبا لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لە سەر پێویستیی بەرنگار بوونەوەی ھەنگاوەکانی وڵاتانی عەرەبی پێیان داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»، «برۆنۆ ڕودریگێز» وەزیری کاروباری دەرەوەی کوبا شەوی سێ شەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا لە سەر پێویستیی ھێزمەند کردن و پەرە پێ دانی ھاوکارییەکان لە بواری جۆربەجۆر و بەتایبەت بەرنگار بوونەوەی تەشەنای کۆرۆناو ھەنگاوی دوژمنکارانەی ھێندێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی دژی کوباو سووریاو ھەروەھا پێویستیی ھاواھەنگ کرانی ھەڵوێستەکانی ھەردووک وڵات لە دانیشتنە نێونەتەوەییەکان و ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیان کرد.

«برۆنۆ ڕودریگێز» ھەروەھا ھەروەھا لە ھەڵوێستەکانی سەرکردایەتی و دەوڵەتی سووریا لەمەڕ داکۆکی لە کوبا لە ھەموو بوارێکدا ستایشی کرد.

«فەیسەڵ میقداد»یش لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا وێڕای پیرۆز کردنی شەست و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی کوبا بە «برۆنۆ ڕودریگێز»ی ڕاگەیاند: ئەم سەرکەوتنە بۆنەیەکە کە تەواوی بیرئازادانی جیھان شانازیی پێوە دەکەن.

«میقداد» وتیشی: پیلان و دەست درێژکارییەکانی سەر سووریاو کوبا لەگەڵ یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان یەک ناگرنەوەو حوکمی شکست ھێنانیان لە سەرە.

 

 

سەرپەیڤ