کانونی دوھەم 08, 2021 17:21 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران لە سووریا: شەھید بوونی «سەردار سولەیمانی» خوێنێکی تازەی لە دەمارەکانی خۆڕاگری دا خستە گەڕ

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریا وتی: شەھید بوونی سەردار «حاج قاسم سولەیمانی» بووە ھۆی ئەوەی کە خوێنێکی تازە بە دەمارەکانی تەوەرەی خۆڕاگری دا بگەڕێت.

«جەواد تورک ئابادی»باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریا ڕۆژی پێنج شەممە بە ڕێ و ڕەسمی یەکەم ساڵگەڕی شەھید بوونی سەردار «حاج قاسم سولەیمانی» لە دیمەشق دا، وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئەو دڕندەکارییەی کە دەوڵەتی ئەمریکا تێیوە گلا، لەگەڵ داب و یاساو ڕێسا نێونەتەوەییەکان و ڕێکخراوەی نەتەوەی یەکگرتووەکاندا یەک ناگرێتەوە، وتیشی: دەستدرێژکاران بەتەما بوون جەماوەری ئێران شکست پێ بھێنن، کەچی بۆخۆیان شکستیان ھێنا.

«تورک ئابادی» وێڕای ڕێزگرتن لە ھەڵوێستی «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا لە ئاراستەی ئاسایشتی ناوچەکەو وێڕای پێداگرتن لە سەر ھەڵوێستی پشتگرانەی ئێران لە تاقمە خۆڕاگرەکان ھەتا کاتی ڕزگارکردنی خاکی فەلەستین و گەڕاندنەوەی مافی خەڵک، وتیشی: سەرکەوتنەکانی سوپای سووریا لەو ھەوێنانەی سەرکەوتنی خۆڕاگرییەو ئێران ھەتا سەرکەوتنی یەکجاری داکۆکیی لێ دەکات. 

سەرپەیڤ