کانونی دوھەم 09, 2021 10:22 Asia/Tehran
  • کوژرانی زیاتر لە 600 کەس لە ماوەی سێ ساڵ داگیرکرانی عەفرین

دامەزراوەیەکی مافی مرۆڤ لە عەفرین رایگەیاند ، لە ماوەی سێ ساڵ داگیرکرانی شاری عەفرین لە لایەن تورکیا و چەکدارانی سەر بەم وڵاتە ، زیاتر لە 600 کەسی مەدەنی کوژراون .

بە پێی راپورتی ئەمڕۆ شەممەی روسیا ئەلیەوم ، دامەزراوەی مافی مرۆڤی عەفرین لە راپۆرێک د لە بارەی رەوشی شاری عەفرین لە پارێزگەی حەڵەبی باکووی سوریا کە لە ژێر رکێفی تورکیادایە رایگەیاند ، بە درێژایی سێ ساڵی رابردوو زیاتر لە 604 کەسی مەدەنی لە پەلامارەکانی تورکیادا کوژراون و زیاتر لە 7 ھەزار و 34 حاڵەتی مرۆڤ رفاندنیش لەم شارە ئەنجام دراوە . 

بە پێی راپۆرکە ، لەم ماوەیەدا بە ھۆی پەلامارەکانی تورکیا لە عەفرین ، 696 کەسیش بریندار بوون کە 303 کەس لەوان منداڵ بوونە . 

ھەر بە پێی راپۆرەکە ، لەو ماوەیەدا لە عەفرین 300 ھەزار کەس بۆ راکردن لە توندی و تیژیەکانی ئەرتەش و تیرۆریستانی سەر بە تورکیا  ئاوارە بوونە . 

سەرپەیڤ