کانونی دوھەم 18, 2021 15:27 Asia/Tehran
  • روسیا هێزێکی سەربازیی رەوانەی پارێزگەی حەسەکە کرد

فەرماندەی پۆلیسی چاودێری روسیا لەسوریا رایگەیاند، هێزێکی سەربازییان رەوانەی پارێزگای حەسەکەی باکوری ئەو وڵاتە کردوە کە ژمارەیان 300 سەربازە و ئامانج لەو هەنگاوەش بەهێزکردنی رۆڵی چاودێرییە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.

مێتری سونتسوڤ، فەرماندەی هێزەکانی پۆلیسی چاودێری روسیا لەسوریا بە ئاژاسەکانی هەواڵی وڵاتەکەی راگەیاندوە، بەئامانجی بەهێزکردنی رۆڵی چاودێریی لەناوچەکانی باکوری سوریا یەکەیەکی پۆلیسی چاودێری روسیا لەناوچەکانی عەین عیسا، تل تەمر، عامودا و ناوەندەکانی دیکەی دانیشتوان جێگیردەکرێن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئێستادا بەشێک لەهێزەکانیان گەیشتونەتە خاڵەکانی چاودێری هاوبەش و رۆڵیان دەبێت لەکەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکەدا.

لەلایەکی دیکەشەوە ئاژانسی روسیا تودەی بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی سەربازی روسیا کەژمارەیەک چەک، ئامرازەکانی پەیوەندیکردن و کەرەستەی سەربازی هەڵگرتوە گەیشتوەتە ناوچەکە.

سەرپەیڤ