لێکدانی ئەرتەشی سوریا و گروپێکی کورد لە قامشڵوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i392040-لێکدانی_ئەرتەشی_سوریا_و_گروپێکی_کورد_لە_قامشڵوو
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی تێکھەڵچوونی ھێزەکانی ئەرتەش و ئەندامانی ئاسایشی سەر بە ھەسەدە دەکات لە شاری قامشڵووی سوریا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 24, 2021 09:16 Asia/Tehran
  • لێکدانی ئەرتەشی سوریا و گروپێکی کورد لە قامشڵوو

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی تێکھەڵچوونی ھێزەکانی ئەرتەش و ئەندامانی ئاسایشی سەر بە ھەسەدە دەکات لە شاری قامشڵووی سوریا .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رۆژی یەکشەممە رایگەیاند ، ئەندامانی ئاسایش سەر بە ھەسەدە ، رێگاکانی سەربە فڕۆکەخانەی قامشڵوویان داخست و بنکەکانی خۆیان لە نزیک شوێنی لێکدانەکە قایم کرد . 

بە پێی ئەم راپۆرە ، ئەم کارەی ھێزەکانی ئاسایش ، تێکھەڵچوون لە گەڵ ھێزەکانی ئەرتەشی سوریا و برینداربوونی 6 کەس لەھ ێزە سوریەکانی لێکەوتەوە . 

بە وتەی سەرچاوە خۆجێییەکان ، ئەم تێکھەڵچوونە بە نێوبژیکاری ھێزەکانی سوریا کۆتاییھ ات ورەوشی شاری قامشڵوو ئێستا ئاساییە .