بەردەوامیی بەتاڵان بردنی نەوت و گەنمی سووریا بەدەستی ئەمریکا
هێزە داگیرکەرە ئەمریکیەکان هەروا خەریکی ناردنی جیهازاتی سەربازی و لۆجستیکی بۆ خاکی سووریا و لەبەرانبەدرا دزینی سەرچاوە نەوتی و کشتوکاڵییەکانی ئەو وڵاتەن.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سانا، هێزە داگیرکارەکانی ئەمریکا لە هەوڵێکدا بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە حاڵێکدا کە کاروانێک جیهازاتی سەربازی و لۆجستیکیان بۆ پشتیوانی لە بنکە نایاساییەکانی خۆی لە ناوچەی جزیرە هێناوەتە سووریا، لە بەرانبەردا کاروانێکی نەوت و گەنمی دزراوی خاکی سووریایان ڕەوانەی عێراق کرد.
سەرچاوە خۆجێییەکان لە گوندی سویدیە لە ناوچەی یەعرەبیە، هەڵکەوتوو لە دوورترین خاڵی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەسەکە، بە ھەواڵدەریی سانایان ڕاگەیاندووە کە کاروانێک بریتی لە 45 بارهەڵگر، بارهەڵگرێکی یەخچاڵدار و ژمارەیەک لۆریی پڕ لە جیهازات و مادەی لۆجستیکی هێزەکانی ئەمریکا یەکشەممە دوانیوەڕۆ لە ڕێگای ڕێڕەوی نایاسایی ئەلوەلیدەوە لە خاکی عێراقەوە هێنراوەتە سووریا تا لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچە جزیرە پشتیوانی بکەن.
هەروەها ئەو سەرچاوانە ڕاشیانگەیاندووە کە نزیک بە 70 لۆری، تانکر و بارهەڵگری خاوەن ساردکەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا و ژمارەیەک ئۆتۆمبیلی سەربازی هێزەکانی هەسەدە، لە هەمان ڕێڕەوەوە چوونەتە ناو خاکی عێراق.