کانونی دوھەم 29, 2021 02:52 Asia/Tehran
  • دامەزرانی بنکەی سەربازیی تازەی ئەمریکا لە حەسەکەی سووریا

سەرچاوە سوورییەکان ڕۆژی پێنج شەممە وایان بڵاو کردەوە کە، ھێزەکانی ئەمریکی خەریکی دامەزراندنی بنکەی سەربازین لە گردوپەڕی حەسەکە ھەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا)، ھێزەکانی ئەمریکی لە ناوچەی «ئەلیەعرەبیە» ھەڵکەوتوو لە ڕۆژھەڵاتی «حەسەکە» خەریکی چێکردنی بنکەیەکی تازەن.

بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوە خۆجێییەکان، کاروانەکانی ھەڵگری کەرەستەو تفاق گوێزراونەتەوە بۆ ئەم بنکەیە.

ئەم سەرچاوانە وتووشیانە، ھێزەکانی ئەمریکی دە تاکبەریان بردووەتە نێو شاری «مالیکیە» ھەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژھەڵاتی «حەسەکە» ھەتا بیانگوازنەوە بۆ ناوجەی «ئەلیەعرەبیە» کە لە سنووری ئەم وڵاتە لەگەڵ عێراق دا ھەڵکەوتووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ھێزەکانی ئەمریکی خەریکی ئامادە کردنی ئەم بنکە سەربازییەن ھەتا ئامادە بوونی نایاسایی بە مەبەستی تاڵان و بڕۆی نەوت و پاشەکەوتە ژێر زەوینییەکانی سووریا، بەھێزتر بکەن.

سەرپەیڤ