کانونی دوھەم 30, 2021 08:44 Asia/Tehran
  • پەلاماری بە تۆپخانەی تورکیا بۆسەر پارێزگەی رەققەی سوریا

سەرچاوە سوریەکان شەوی رابردوو باسی پەلاماری تۆپخانەی ئەرتەشی سوریایان کرد بۆسەر شارۆکەی عەین عیسا لە باووری پارێزگەی رەققەی باکووری سوریا .

کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلئەخباریەی سوریا رایگەیاند ، ئەرتەشی تورکیا دەیان گوللە ھاوەنی گرتووەتە شارۆکەی عەین عیسا . 

ھێشتا راپۆرتێک لە زیان و قوربانیانی ئەگەریی ئەم پەلامارە بڵاونەبووەتەوە . 

تورکیا لە لاگرانی سەرەکیی تاقمە تیرۆریستیەکان لە سوریایە . 

ئەرتەشی تورکیا لە چەند مانگی رابردوودا بە جاران بۆ داکۆکی کردن لە تیرۆریستان ، بنکە و مەتەرێزەکانی ئەرتەش و ژێرخانەکانی سوریای پێکاوە . 

ئێستاکە ناوچەگەلێک لە باکووری سوریا لە ژێر رکێفی ئەرتەشی تورکیادان . 

سەرپەیڤ