تەقینەوەکەی عەفرین 6 کوژراوی لێکەوتەوە
کانونی دوھەم 30, 2021 19:27 Asia/Tehran
تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە شاری عەفرینی باکووری سوریا ، تا ئێستا چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سوریا ، بە ھۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی سەناعەی شاری عەفرین لە باکووری پارێزگەی حەڵەب ، 6 کەس لەوان دوو منداڵ کوژران و 15 کەسی دیکە بریندار بوون .
نالوەندی مافی مرۆڤی عەفرین مانگی رابردوو لە راپۆرێک ا رایگەیاند ، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا کە عەفرین لە لایەن تورکیا و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە داگیرکراوە ، زیاتر لە 600 کەسی مەدەنی لە تەقینەوەی جیاجیا و پەلاماری لەشکەریانی تورکیادا کوژراون .
بە پێی ئەم راپۆرە زیاتر لە 7 ھەزار و 343 حاڵەتی مرۆڤ رفاندنیش لە سێ ساڵی رابردوودا لە عەفرین روویداوە کە نیوەیان بێسەروشوێننن .