کاروانێکی سەربازیی کەلوپەلی سەربازیی ئەمریکا گەیشتە رۆژھەڵاتی سوریا
شوبات 01, 2021 18:02 Asia/Tehran
سەرچاوەکانی ھەواڵی سوریا باسی گەیشتنی چەکوچۆڵ و کەلوپەلی سەربازیی ئەمریکی دەکەن بۆ کێڵگەی نەوتیی کۆنیکۆ لە باکووری رۆژھەڵاتی دەیرزووری سوریا .
بە پێی ھەواڵی ھەواڵدەریی سانای سوریا ، ئەم کاروانە سەربازیە ئەمڕۆ دوشەممە گەیشتە کێڵگەی نەوتیی کۆنیکۆ .
ئەم کاروانە سەربازیە بە ئاڕاستەی بەھێزکردنی ئامادەبوونی نایاسایی ھێزە ئەمریکیەکان لە کێڵگە نەوتیەکانی سوریا بە مەبەستی دزینی زیاتری سەرچاوە نەوتیەکانی ئەم وڵاتە نێردراوە .
ھێزە ئەمریکیەکان لە رۆژان و چەند مانگی رابردوودا سەدان ترۆمبێلی خۆیان لە رێگەی دەروازە نایاساییەکانەوە ناردووەتە پارێزگەی حەسەکە تا لە بنکە سەربازیەکان و گروپ و رێکخراوەکانی سەر بە خۆیان پشتگری بکەن .
سەرپەیڤ