کاروانێکی سەربازیی کەلوپەلی سەربازیی ئەمریکا گەیشتە رۆژھەڵاتی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i392374-کاروانێکی_سەربازیی_کەلوپەلی_سەربازیی_ئەمریکا_گەیشتە_رۆژھەڵاتی_سوریا
سەرچاوەکانی ھەواڵی سوریا باسی گەیشتنی چەکوچۆڵ و کەلوپەلی سەربازیی ئەمریکی دەکەن بۆ کێڵگەی نەوتیی کۆنیکۆ لە باکووری رۆژھەڵاتی دەیرزووری سوریا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 01, 2021 18:02 Asia/Tehran
  • کاروانێکی سەربازیی کەلوپەلی سەربازیی ئەمریکا گەیشتە رۆژھەڵاتی سوریا

سەرچاوەکانی ھەواڵی سوریا باسی گەیشتنی چەکوچۆڵ و کەلوپەلی سەربازیی ئەمریکی دەکەن بۆ کێڵگەی نەوتیی کۆنیکۆ لە باکووری رۆژھەڵاتی دەیرزووری سوریا .

بە پێی ھەواڵی ھەواڵدەریی سانای سوریا ، ئەم کاروانە سەربازیە ئەمڕۆ دوشەممە  گەیشتە کێڵگەی نەوتیی کۆنیکۆ . 

ئەم کاروانە سەربازیە بە ئاڕاستەی بەھێزکردنی  ئامادەبوونی نایاسایی ھێزە ئەمریکیەکان لە کێڵگە نەوتیەکانی سوریا بە مەبەستی دزینی زیاتری سەرچاوە نەوتیەکانی ئەم وڵاتە نێردراوە . 

ھێزە ئەمریکیەکان لە رۆژان و چەند مانگی رابردوودا سەدان ترۆمبێلی خۆیان لە رێگەی دەروازە نایاساییەکانەوە ناردووەتە پارێزگەی حەسەکە تا لە بنکە سەربازیەکان و گروپ و رێکخراوەکانی سەر بە خۆیان پشتگری بکەن .