خۆپیشاندانی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی سووریا دژی ھێزەکانی سووریای دیموکرات
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i392417-خۆپیشاندانی_خەڵکی_ڕۆژھەڵاتی_سووریا_دژی_ھێزەکانی_سووریای_دیموکرات
جەماوەری ڕۆژھەڵاتی سووریا جارێکی تر دژی ھێزەکانی سووریای دیموکرات «ھەسەدە» کە لە لایەن ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێت،دەستیان دایە خۆپیشاندان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 03, 2021 04:01 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی سووریا دژی ھێزەکانی سووریای دیموکرات

جەماوەری ڕۆژھەڵاتی سووریا جارێکی تر دژی ھێزەکانی سووریای دیموکرات «ھەسەدە» کە لە لایەن ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێت،دەستیان دایە خۆپیشاندان .

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سانا، کۆمەڵێکی زۆر لە دانیشتووانی «دێرۆزوور» لە ڕۆژھەڵاتی سووریا،ڕۆژی سێ شەممە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە کرداری ھێزەکانی سووریای دیموکرات «ھەسەدە» لە مەڕ گەمارۆدانی شارەکانی «حەسەکە»و «قامیشلی» لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە خۆپیشاندانیان وەڕێ خست و داوای ھەڵگیرانی گەمارۆکانیان کرد.

خەڵکی «دێرۆزوور» بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ھەنگاوی داگیرکەرانی ئەمریکی و تورک و بەکرێگیراوەکانی ھەردووک وڵاتەکەشیان دژی دانیشتووانی ئەم ناوچەیە ئیدانە کرد.

جەماوەری شارەکانی «حەسەکە»و «قامیشلی»ی سووریا گەلێک جار بۆ ناڕەزامەندی دژی کردەوەکانی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لەم ناوچانە گردبوونەوەی ناڕەزایانەیان پێک ھێناوە.