شوبات 06, 2021 17:51 Asia/Tehran
  • 150 بنەماڵەی ئۆیغور لە سەرێکانی نیشتەجێ کران

دەسەڵاتی تورکیا و تیرۆریستانی سەر بەو وڵاتە بە ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە کوردنشینەکانی سووریا، 150 بنەماڵەی ئۆیغوریان لە شاری کوردنشینی سەرێکانی نیشتەجێ کرد.

 

 ئاژانسی هەواڵی مێهر له هەواڵێک دا رایگەیاند، دەسەڵاتی تورکیا و گرووپە تیرۆریستیەکانی سەر بەو وڵاتە بە ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە کوردنشینەکانی سووریا، 150 بنەماڵەی ئۆیغوریان لە شاری کوردنشینی سەرێکانی نیشتەجێ کرد.

بە پێی نووسراوی پەیاما کورد، ئەو بنەماڵانە کە لە ئۆیغوورەکانی چینن، لە ئەدلیبەوە گواستراونەتەوە بۆ سەرێکانی و لە ماڵە چۆڵ کراوەکانی کوردەکان نیشتەجێ کراون.

دوای هێرشی سەربازیی تورکیا و گروپە تیرۆرسیتیەکانی سەر بەو وڵاتە بۆ سەر سەرێکانی و گرێ سپی لە ساڵی 2019، سەدان بنەماڵەی کورد ناچار کران ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ بهێڵن و ئاوارە ببن.

سەرپەیڤ