کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا گەیشتە خاکی سوریا
شوبات 07, 2021 05:55 Asia/Tehran
سەرچاوە ئاسایشیەکان باسی گەیشتنی کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا بریتی لە 50 بارھەڵگر دەکەن کە لە خاکی عێراقەوە گەیشتوونە خاکی سوریا .
بە پێی راپۆرتی روسیا ئەلیەوم ، کاروانی سەربازیی ئەمریکا کە بریتی بوو لە ترۆمبێلی زرێیی ، تانکەری سووتەمەنی و کەلوپەلی پشتیوانیی ، لە تێپەڕگەی سنووریی وەلیدەوە لە ھەرێمی کوردستان گەیشتە شاری قامشلوو لە باکووری رۆژھەڵاتی سوریا .
بە پێی ئەم راپۆرە ، پێدەچێ ئەم کاروانە سەربازیە بچێتە دەیرزوور و حەسەکە لە رۆژھەڵات و باکووری رۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە کە بنکە سەربازیەکان لەوێن .
لە چەند مانگی رابردوودا سەدان بارھەڵگری ئەمریکی بە باری چەکوچۆڵ و ئامێری سەربازیی و لۆجستیکی لە سنووری عێراقەوە گەیشتوونە حەسەکە و دەیرزوور .
سەرپەیڤ