کاردانەوەی سووریا بە کردنەوەی زانکۆ لە لایەن تورکیاوە لە باکووری حەڵەب
وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە هەوڵەکانی تورکیا لە کاردنەوەی زانکۆیەک لە باکووری حەلەب کاردانەوەی نیشاندا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سانا، وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک هەوڵی تورکیا بۆ کردنەوەی زانکۆیەکی سەر بە زانکۆی ئەستەنبۆڵی ئیدانە کرد.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە : هەوڵی تورکیا بۆ کردنەوەی ئەو زانکۆیە لە شارۆکەی ڕاعی لە باکووری حەلەب هەوڵێکی دەستێوەردەرانە دێتە ئەژمار.
بە پێی ئەو بەیاننامە، ئەو هەوڵەی تورکیا کارێکی مەترسیدار و پێشێل کرانی یاسا نێودەوڵەتییەکان و جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان دێتە ئەژمار.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: دیمەشق بە تەواوەتی ئەو بڕیارە دەستێوەردەرانە ڕەت دەکاتەوە.
بە پێی نووسراوی ئەو بەیاننامە، تورکیا بەدوای توند بوونەوە و درێژ کردنەوەی قەیرانی سووریایە؛ قەیرانێک کە لە ساڵانی دوایی بە پاڵپشتی لە گرووپە تیرۆرستییەکان وەکوو داعش و بەرەی نوسرە درێژەی هەبووە.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا جەختی کردەوە ئەنجومەنی ئاسایش ئەبێ بۆ ڕاگرتنی هەوڵەکانی تورکیا لە سووریا ئەرکی خۆی لەو بارەوە بە جێ بێنێ.