شوبات 14, 2021 21:51 Asia/Tehran
  • ئۆتۆمبێلێکی بۆمب رێژکراو لە عەفرین تەقیەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆمب رێژکراو لە ناحیەی جندرێسی سەر بە قەزای عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان تەقیەوە بەوھۆیەوە شەش کەس برینداربوون.

ردوان خەلیل، لە شاری قامیلشۆ  بە میدیای وێستگەنیوزی راگەیاند:" ئێوارەی ئەمڕۆ  ئۆتۆمبێلێکی بۆمب رێژکراو لە نزیک نانەواییەک لە ناوەندی ناحیەی جندرێسی سەر رێگەی قەزای عەفرین تەقیەوە"

وتیشی:" بەھۆی تەقینەوەی ئەو ئۆتۆمبێلە بۆمب رێژکراوە شەش کەس برینداربوون و زیانێکی زۆری مادیشی لێکەوتەوە".

سەرپەیڤ