جەختی ئێران و ڕووسیاو تورکیا لەمەڕ ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنی «ئیدلەب»
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i393030-جەختی_ئێران_و_ڕووسیاو_تورکیا_لەمەڕ_ڕاپەڕاندنی_ڕێککەوتنی_ئیدلەب
لە بەیاننامەی کۆتایی پانزەھەمین دانیشتنی ئاستانە لە سوچیی ڕووسیا کە لە ١٧ بڕگەدا دەرکرا، ئێران و ڕووسیاو تورکیا جەختیان لە ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنی «ئیدلەب» کردووەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 17, 2021 18:00 Asia/Tehran
  • جەختی ئێران و ڕووسیاو تورکیا لەمەڕ ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنی «ئیدلەب»

لە بەیاننامەی کۆتایی پانزەھەمین دانیشتنی ئاستانە لە سوچیی ڕووسیا کە لە ١٧ بڕگەدا دەرکرا، ئێران و ڕووسیاو تورکیا جەختیان لە ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنی «ئیدلەب» کردووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە بەیاننامەی ئەم دانیشتنە دوو ڕۆژەیەدا کە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە دەرچووە، تورکیاو ئێران ھەروەھا بردن و گواستنەوەخی داھاتە نەوتییەکانی سووریایان ئیدانە کردووەو لە سەر ئەمەی کە ئەو شسەرچاوانە ھی دەوڵەتی سووریان جەختیان کردووە.

لە بەیاننامەی ھاوبەشی ھەر سێ وڵاتەکە کە دوای پانزەھەمین کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی سووریا لە چوارچێوەی ڕەوتی ئاستانە دەرکراوە، جارێکی تر جەخت لە بەڵێنمەندیی لێبڕاوانە لە ھەمبەر سەروەری،سەربەخۆیی، یەکگرتن و یەکگرتوویی خاکی کۆماری عەرەبیی سووریاو ھەروەھا ئامانج و بنەماکانی جاڕنامەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوەو پێ لە سەر ئەوەش داگیراوە کە ھەمووان دەبێ ئەو بنەمایانە ڕەچاو کەن و ڕێزی لێ بگرن.

ڕووسیاو تورکیاو ئێران ھەروەھا ئەو باوەڕەیان ڕاگەیاندووە کە قەیرانی  سووریا ھیچ ڕێگاچارەیەکی سەربازیی بۆ نییەو جەختیان لە بەڵێنمەندیی خۆیان کردەوە بۆ بەرەوپێش بردنی ڕەوتێکی سیاسیی توانامەندو درێژماوە کە لە لایەن خودی سوورییەکان و بە یارمەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و ھاوتەریب لەگەڵ بڕیارزنامەی ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەکە جێبەجێ بکرێت.

ھەروەھا بڕیاریش درا لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا بەبێ ھیچ جۆرە دەستوەردانێکی بیانی و سەپاندنی زەمەن، چالاکیی بنوێنێ.

ڕووسیاو تورکیاو ئێران داوای ڕاگیرانی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریاشیان کردو ئەو ھێرشانەیان بە پێشێلکرانی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان و ھەڕەشەیەک بۆ ئاسایشتی ناوچەکە زانی.

وڵاتانی دەستەبەرکاری ڕەوتی ئاستانە نیگەرنیشیان لە بارەی ڕەوشتی مرۆڤی لە سووریاو کاریگەریی کۆرۆنا دەربڕی و ھەرچەشنە بایکۆتێکی یەک لایەنەی دژی ئەم وڵاتەیان بە ڕەت کراوە زانی.

ھەروەھا بڕیاریش درا کە کۆبوونەوەی داھاتووی ئاستانە ناوەڕاستەکانی ئەم ساڵە زایینیە لە «نوورسوڵتان»ی کازاخستان بەڕێوە بچێت.