شوبات 18, 2021 11:22 Asia/Tehran
  • وتووێژی وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیاو سوریا لە بارەی دەرەنجامی کۆبوونەوەکانی سوچی

«سێرگێئی لاڤرۆف» و «فەیسەڵ میقداد» وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیاو سووریا لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لە بارزەی دەرەنجامی دانوستانەکانی ڕەوتی ئاستانە لە سوچی بیروڕایان گۆڕییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی دیرنا، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیاو سووریا لە بارەی ڕەوشتی سووریا و گردوپەڕی بیروڕایان گۆڕییەوە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیادا ھاتووە: لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا سەرنجێکی تایبەتی دراوەتە دەرەنجامی دانیشتنە نێونەتەوەییە دوو ڕۆژەکەی سوچی ھاوپەیوەند بە ڕەوتی ئاستانە و بابەتگەلی پەیوەست بە بەردەوام کرانی ڕەوتی چارەسەریی کێشەکانی سووریا لە بارەی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایشت لەوانە چالاکیی لێژنەی ئامادە کردنی یاسای بنەڕەتیی سووریا.

وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیاو سووریا داسەپێندرانی بایکۆتی یەک لایەنەی نایاسایی و ھەڵوێستی سیاسی لە بارەی کێشەکانی پەیوەست بە یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە لە سووریاو ھەروەھا ئامادە بوونی نایاسایی ھێزەکانی بیانی لەم وڵاتەیان ئیدانەکرد.

سەرپەیڤ