شوبات 23, 2021 19:45 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد: «ئەنیس نەققاش» ژیانی خۆی لە پێناوی خەباتی دژی ڕژێمی زایونی تەرخان دابوو

سەرۆک کۆماری سووریا وتی:«ئەنیس نەققاش» کە بەردەوام بەرەڤانیی لە کێشەکانی جیھانی عەرەب دەکرد وەکو ھێمایەکی درەوشاوە لە بیرگەی وڵاتانی عەرەبی دا دەمێنێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«ناسا»،«بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا ئەمڕۆ سێ شەممە بە بۆنەی کۆچی دوایی «ئەنیس نەققاش» خەباتکاری لوبنانی و لە کەسایەتییە ناسراوەکانی خۆڕاگری، پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەی ئەم بیرمەندە گەورەیە کردو کۆچی دوایی ناوبراوی لە ھەموو خەباتکاران و ھێزە بیرئازادەکانی جیھان سەرەخۆشیی کرد.

سەرۆک کۆماری سووریا لەم پەیامەی دا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە «نەققاش» ژیانی خۆی بە خۆڕاگری بۆ دژایەتی کردنی ڕژێمی زایونی لە ناوچەکەدا کۆتایی پێ ھێنا، وتیشی: بەرەکانی دواتر دەبێ لە «نەققاش»ەوە واتای پابەند بوون بە نیشتیمان و بەرەڤانی کردن و خەبات لە پێناوی حەق فێر بن.

 

سەرپەیڤ