ئادار 01, 2021 16:07 Asia/Tehran
  •  مه‌زڵوم  کۆبانی به‌فه‌رمى بانگێشتى ئه‌مریکا کراوە

‌فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) به‌فه‌رمى بانگهێشتى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا کرا.

نیکۆڵاس ھێراس به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌ حکومییه‌کانى په‌یمانگه‌ى توێژینه‌وه‌ى جه‌نگ له‌ئه‌مریکا له‌تویتێکدا نوسویه‌تى: "جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدى سه‌ردانى واشنتۆن ده‌کات".

نیکۆڵاس ئه‌وه‌شى نوسیووه‌ که‌ "له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ ئه‌مریکا، عه‌بدى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکاو ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامى کۆنگرێس کۆده‌بێته‌وه‌".

تورکیا داوایکردوه‌، ئه‌مریکا سه‌رجه‌م هاوکاریه‌کانى بۆ هێزه‌کانى  ھەسەدە ڕابگرێت.

ڕۆژى 15ى تشرینى یه‌که‌مى ساڵى 2019 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌وکاتى ئه‌مریکا، په‌یوه‌ندیى به‌مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده‌وه‌ کرد.

سەرپەیڤ