ئادار 03, 2021 10:24 Asia/Tehran
  • ناڕەزامەندی دەربڕینی «سانا» بەرامبەر بە تێکدرانی ژێرخانەکانی باکووری سووریا لە لایەن ھێزەکانی تورکیاوە

ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا» ھێزە داگیرکەرەکانی تورکیای یبە لەبەرگرتنی سیاسەتی تێکدانی ژێرخانەکانی باکووری سووریا تۆمەتبار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھڤەواڵدەریی ئیسنا، ھەواڵدەریی «سانا» ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: ھێزەکانی تورکیا «خەڵکی سەرێکانی»و «گرێ سپی» لە باکووری سووریا بۆ کۆچ پێکردنی زۆرەملی و گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەو ناوچانە دەداتە بەر ھێرش و پەلامار و ماڵ و سامانیان بەتاڵان دەبات ھەتا بنەماڵەی تیرۆریستان لە جێگایاندا نیشتەجێ بکات.

«سانا» ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە، تیرۆریستانی سەربە تورکیا لە شاری «سەرێکانی» تەنانەت کێبڵی تەلەفۆنیش دەدزن.

ناوچەکانی باکوورو ڕۆژھەڵاتی سووریا لە مێژە لەلایەن ئەمریکاو تورکیاو دەست و پێوەندەکانیانەوە داگیرکراون.

سەرپەیڤ