ئەمریکا هێز و چەکی نوێی بۆ ناوچە کوردنشینەکانی سووریا گواستەوە
ئادار 08, 2021 04:46 Asia/Tehran
سەرچاوە سوورییەکان باسی جووڵەی نوێی سەربازانی ئەمریکایی نێوان سووریا و عێراق و گواستنەوەی چەک و هێز بۆ بنکەی نایاسایی سەربازانی ئەمریکا لە حەسەکەی سووریا دەکەن.
بە پێی هەواڵی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوە سوورییەکان باسی جوڵەی نوێی سەربازانی ئەمریکایی نێوان سووریا و عێراق و گواستنەوەی چەک و هێز بۆ بنکەی نایاسایی سەربازانی ئەمریکا لە حەسەکەی سووریا دەکەن.
چوار فڕۆکەی ئەمریکی لە بنکەی داگیرکەران لە شاری ئەلشەدادی لە حەسەکەی سووریا نیشتنەوە کە هەڵگری جیهازاتی سەربازی و گرووپێک لە هێزە ئەمریکییەکان بوون.
ڕۆژی پێشووش سێ فڕۆکەی ئەمریکایی ئەرتەشی ئەمریکا لە بنکەی ئەلشەدادی نیشتنەوە کە 15 مارێنز و جیهازاتی تێدا بوو.
سەرپەیڤ