ژمارێکی دیکە لە سەربازانی ئەمریکی گەیشتنە نێو خاکی سوریا
سەرچاوە فەرمیەکانی سوریا راپۆریاندا ژمارێکی دیکە لە ھێزە داگیرکەرە ئەمریکیەکان لە تێپەڕگەی نایاسایی ئەلوەلید لە سنووری عێراقەوە گەیشتنە نێو خاکی سوریا .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی کەناڵی تەلەفزیۆنیی روسیا ئەلیەوم ، ئەم کاروانە سەربازیە بریتی بووە لە 45 ترێلی ھەڵگری ئۆتۆمبێلی چوار درگا و ئامێری سەربازیی و لۆجستیک و تەنکەری سووتەمەنی .
ئەم کاروانە لە شاڕێی M4 بەرەو دەیرزوور و حەسەکە چوون کە بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لەوێ ھەڵکەوتوون .
ھێزە داگیرکەرە ئەمریکیەکان 23ی شوباتیش راپۆریاندا کاروانێک پێکھاتوو لە 40 ترێلی لە ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا لە تێپەڕگەی نایاسایی ئەلوەلید لە سنووری عێراقەوە گەیشتووەتە سوریا .
حەوتەی رابردووش لەشکەریانی ئەمریکی ،25 ترۆمبیل لەوان ئۆتۆمێبلی سەربازییان لە یەکێک لە ناوەندەکانی خۆیانەوە لە ناوچەی "اللایف استون" لە رۆژاوای شاری حەسەکە بۆ بنکەی نایاسایی خۆیان لە فڕگەی خەرابولجیر لە ناوچەی مالکیە گواستەوە .