شەڕی سوریا دوای 10ساڵ ، نزیکەی 400 هەزار کەس کوژراو
ئادار 15, 2021 12:30 Asia/Tehran
شەڕ و قەیرانەکانی سوریا دە ساڵ تێدەپەڕێنێت کە بەهۆیەوە ملیۆنان کەس ئاوارەی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکە بوون، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤیش دەڵێت، کوژرانی نزیکەی 400 هەزار کەسی لەو ساڵانەدا تۆمارکردووە.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئازار ئامارێکی بەبۆنەی دەیەمین ساڵیادی دەستپێکردنی شۆڕشی سوریا لە 15ی ئازاری ساڵی 2011 بڵاوکردەوە و دەڵێت، کوژرانی نزیکەی 400 هەزار کەسی تۆمارکردووە.
ڕوانگەسووری ھەروەھا دەڵێت، ژمارەی کوژراوانی مەدەنی 117 هەزار تێپەڕاندووە، ژمارەی کوژراوان لە چەکدارانی سوریاش لە گروپە ئیسلامی و شەڕکەرەکانی دیکە نزیکەی 55 هەزارە، سەرەڕای 13 هەزاری هێزەکانی سوریای دیموکرات و یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد و نزیکەی 63 هەزار ھێزی حکومەتی سوریا.
سەرپەیڤ