ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر سوپای سووریا لە «دەرعا» کوژران و بریندار بوونی چەند لەشکریی ئەم وڵاتەی لێ کەوتەوە
ئادار 16, 2021 20:14 Asia/Tehran
پۆلیسی پارێزگای «دەرعا» لە باشووری سووریا باسی ھێرشی تیرۆریستیی سەر پاسێکی ھەڵگری سەربازانی سووری و کوژران و بریندار بوونی چەند کەسیانی کرد.
بە پێی ڕ اپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا» پۆلیسی دەرعا ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند: تیرۆریستان پاسێکی ھەڵگری سەربازانی سووریان لە نێوان شارەکانی «ئەلمەزریب» و «ئەلیادودە» لە گردوپەڕی ڕۆژئاوای دەرعا کردە ئامانج.
بە قسەی ئەم سەرچاوەیە، بریندارانی ئەم ھێرشە تیرۆریستییە بۆ وەرگرتنی چارەسەریی سەرەتایی گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانەی نیشتیمانیی «دەرعا».
ھێشتا ھیچ دەستەو یان گروپێک بەرپڕسایەتیی ئەم ھێرشە تیرۆریستییەیان نەگرتووەتە ئەستۆ.