ئادار 18, 2021 13:51 Asia/Tehran
  • گوێزرانەوەی کەرەستەو تفاقی سەربازیی ئەمریکا بۆ «دێرۆزوور»ی سووریا

ھێزەکانی ئەمریکی چەک و تفاقی پێویستی پاڵپشتی کردنیان گواستووەتەوە بۆ ناوچەی خاوەن نەوتی «کۆنیکۆ» لە باکووری ڕۆژھەڵاتی «دێرۆزوور».

کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلئەخباریەی سووریا ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند: کاروانێکی داگری ترۆمبیلی زرێدار، گەڵابەی ھەڵگری چەک و تفاقی سەربە ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکی ڕەوانەی  ناوچەی خاوەن نەوتی «کۆنیکۆ» لە باکووری ڕۆژھەڵاتی «دێرۆزوور» کراوە کە ئەمریکا بۆ بەھێزکردنی ئامادە بوونی خۆی و تاڵان و بڕۆی زیاتری نەوتی ئەم ناوچەیە کردوویەتی بە بنکەی سەربازی.

ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا ھەروەھا ٣٠ کەس لە تیرۆریستانی داعشی لە بەندیخانەیەکی ھێزەکانی سووریای دیموکرات گواستووەتەوە بۆ بنکەیەکی سەربازیی خۆی لە «ئەلشەدادی» لە گردوپەڕی حەسەکە.

لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە سەدان لۆری و گەڵابەی ھەڵگری چەک و چۆڵی سەربازیی ئەمریکا لە سنووری عێراقەوە گەییشتووەتە حەسەکەو دێرۆزووری سووریا.

سەرپەیڤ