دیمەشق: ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا پێشێلکردنی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i394270-دیمەشق_ھێرشەکانی_ئیسرائیل_بۆ_سەر_سووریا_پێشێلکردنی_بڕیارنامەکانی_ئەنجومەنی_ئاسایشتە
وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕۆزی چوارشەممە بە دەرکردنی نامەیەک ڕوو لە سکرتێری گشتی و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ھێرشەکانی سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممەی ڕژێمی زایونیی بە پێشێلکردنی ئاشکرای بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشت ھێنایە ئەژمارو ئیدانەی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 18, 2021 11:47 Asia/Tehran
  • دیمەشق: ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا پێشێلکردنی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتە

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕۆزی چوارشەممە بە دەرکردنی نامەیەک ڕوو لە سکرتێری گشتی و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ھێرشەکانی سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممەی ڕژێمی زایونیی بە پێشێلکردنی ئاشکرای بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشت ھێنایە ئەژمارو ئیدانەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا»، لە نامەکەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا بۆ سکرتێری گشتی و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دا ھاتووە: کاربەدەستانی دوژمنی زایونی لە کاتژمێر ۲۲:۳۵خولەکی ئێوارەی ڕۆی سێ شەممە ١٦ی مارسی ٢٠٢١ وێڕای پێشێلکردنی ئاشکرای بڕیارنامەی ژمارە ٣٥٠ی ساڵی ١٩٧٤ی ئەنجومەنی ئاسایشت پەیوەست بە جیا کرانەوەی ھێزەکانی ھەردووک لا، بە ھاویشتنی چەند موشەک لە جۆلانی داگیرکراوی سووریاوە بەرەو گردوپەڕی دیمەشق، ھێرشی کردە سەر خاکی کۆماری عەرەبیی سووریا.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا وێڕای پێداگرتن لە سەر بوونی ھاواھەنگیی تۆکمەوتەواو لەنێوان تیرۆریزمی زایونی و تیرۆریزمی تەکفیری، ڕاشیگەیاندووە: ئیسرائیل لەگەڵ دۆستان و ھاوپەیمانە تیرۆریستەکانی و ھەروەھا تاقمە جیایی خوازەکان بەنیازی درێژ کردنەوەی ماوەی قەیران و ئاڵۆزی لە سووریا وەدی ھێنانی ئامانج و بەرنامە ناودارەکانیەتی.

لەم نامەیەدا ھەروەھا ھاتووە: ھێندەش سەیر نییە کە کاربەدەستانی داگیرکەری زایونی لە چوارچێوەی چالاکییەکانی تیرۆریزمی دەوڵەتیی خۆیانداو بەوپەڕی پڕکێشی و بێ چاووڕووییەوە جارئبار ھێندێک لە ناوچەکانی سووریا بوردومان دەکەن و ئەم شاڵاوانەش ھاوتەریب لەگەڵ دڕندەکاریی دۆست و ھاوپەیمانە تیرۆریستەکانیان لە خاکی سووریادا ئەنجام دەگرێت.

دیمەشق ھەروەھا داوای لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە ئەرکەکانی لەمەڕ ئیدانەکردنی ھێرشەکانی ڕژێمی زایونی و داگیرکرانی خاکی سووریا لە لایەن تورکیاو ئەمریکاوە ڕاپەڕێنێ.