وەزیری نەوتی سووریا: ئەمریکا وەک جەردە خەریکی تاڵانکردنی سەرچاوە نەوتییەکانە
وەزیری نەوت و سەرچاوە کانزاییەکانی سووریا وتی: ئەمریکاو کەسانی پێوەبەستراوی، لە خۆمەڵاس دانیان بۆ سەرچاوە نەوتییەکانی سووریا وەک دزوجەردە ھەڵس و کەوت دەکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، «بەسام توعمە» وەزیری نەوت و سەرچاوە کانزاییەکانی سووریا ڕایگەیاند: سەرچاوەکانی ژێر ڕکێفی ئەمریکا لە ڕۆژھەڵات و باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە نزیکەی لەسەدا نەوەدی پاشەکەوتی نەوتی سووریایان تیادایە.
«توعمە» وتیشی: ئەمریکییەکان بە داگیرکردنی ناوچە خاوەن نەوتەکانی سووریا بەنیازن بە ھاوکاریی کەسانی سەربەخۆیان و تورکیاو تیرۆریستانی بەرەی نوسرە نەوتی ئەم وڵاتە تاڵان کەن.
ناوچەکانی باکوورو ڕۆژھەڵاتی سووریا لە مێژە لەژێر ڕکێفی ئەمریکاو تورکیاو تاقمەکانی سەر بەم دەوڵەتانەیە. دەوڵەتی سووریاش گەلێک جار پێی داگرتووە، بوونی ھێزەکانی ئەمریکیو تورکیاو کەسانی پێوەبەستراویان لە ناوچەکانی باکوورو ڕۆژھەڵاتی سووریا پێشێلکردنی سەروەریی ئەم وڵاتەیە.