ھێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بۆ سەر بیرە نەوتەکان لە سنووری نێوان سووریاو عێراق
ئادار 23, 2021 15:36 Asia/Tehran
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی ھێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بۆ سەر بیرە نەوتەکان لە سنووری نێوان سووریاو عێراقی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران«ئیسنا» ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە: فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە نەناسراوەکان بیرەنەوتەکانی ناوچەی «بادیە ئەلبوکەمالی باشووری» لە گردوپەڕی دێرەزوور ھەڵکەوتوو لە سنووری نێوان سووریاو عێراقیان بوردومان کردووە.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ وتووشیەتی: ئەم بیرەنەوتانە لە کاتی بوونی تیرۆریستانی داعش لەنێو برا بوون و لەم دواییانە لە لایەن ھاوپەیمانانی سوپای سووریاوە ھەمیسان بووژێندرا بوونەوە.
بە وتەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ھێشتا زانیارییەکی تۆکمەوتەوو لە بارەی ڕادەی زیانەکانی ئەم ھێرشانە بڵاو نەبووەتەوە.