تۆپبارانی چەند گوندێکی حەسەکە لە لایەن تورکیاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i394610-تۆپبارانی_چەند_گوندێکی_حەسەکە_لە_لایەن_تورکیاوە
یەکینەی تۆپخانەی تورکیا و بەکرێگیراوانی ئەو وڵاتە چەند گوندێکی ناوچەی تەلتەمەر لە حەسەکەیان تۆپباران کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 28, 2021 01:25 Asia/Tehran
  • تۆپبارانی چەند گوندێکی حەسەکە لە لایەن تورکیاوە

یەکینەی تۆپخانەی تورکیا و بەکرێگیراوانی ئەو وڵاتە چەند گوندێکی ناوچەی تەلتەمەر لە حەسەکەیان تۆپباران کرد .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیو تەلەفزیۆنی ئێران ، سەرچاوە خۆجێیەکان راپۆریاندا ، ھێزەکانی تورکیا و گروپە تیرۆریستیەکانی سەر بەوان ئێوارەی دوێنێ ھەندێ ماڵیان لە ئاواییەکانی خشمە و دەردارە لە باکووری ناوچەی تەلتەمەر لە دەوربەری حەسەکە تۆپباران کرد . 

ناوچەکانی باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا لە ماوەیەکی زۆر لەمەوبەرەوە کەوتوونە ژێر رکێفی ئەمریکا و تورکیا وھێزەکانی سەر بەوان . 

حکومەتی تورکیا بە جاران جەختی کردووەتەوە ، ئامادەبوونی ھێزەکانی تورکیا و گروپە تیرۆریسیتەکانی سەر بەو وڵاتە لە نێو خاکی سوریا ، پێشێلکردنی سەروەریی ئەم وڵاتەیە.