دیمەشق خوازیاری کشانەوەی ھێزەکانی تورکیاو ئەمریکا بوو لە خاکی سووریا
« بەسام سەباغ» نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە دانیشتنێکی ئۆنلاینی ئەنجومەنی ئاسایشت ، داوای لە تورکیاو ئەمریکا کرد کە خاکی سووریا چۆڵ زکەن.
بە پێی ڕاپۆزتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»وە، «بەسام سەباغ» وتیشی: بڕێک لە وڵاتان لە ئەنجومەنی ئاسایشت بۆ بە سیاسی کردنی ڕەوتی چالاکییە مرۆڤییەکان لە سووریا کەڵکاژۆیی دەکەن و شوێنھاتە کارەساتبارەکانی بایکۆتی یەک لایەنە و داسەپاوی دژی گەلی سووریا بە ھەند ناگرن.
وتیشی: ئەنجومەنی ئاسایشت دەبێ داوا لە تورکیا بکات کە ھێزەکانی لە سوورڕیا بکشێنێتەوەو واز لە داکۆکی کردن لە تیرۆریزم لە سووریا بھێنێت.
ن.ێنەری سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتیشی: ئەمریکاش دەبێ کۆتایی بە داگیرکردنی خاکی سووریاو پشتیوانی لە تاقمە جیایی خوازەکان بھێنێ و تاڵان و بڕۆی سەرچاوە نەوتییەکانی ئەم وڵاتەش ڕابگرێت.