چاک بوونەوەو ڕزگار بوونی یەکجاریی «بەشار ئەسەد»و ھاوسەرەکەی لە کۆرۆنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i394713-چاک_بوونەوەو_ڕزگار_بوونی_یەکجاریی_بەشار_ئەسەد_و_ھاوسەرەکەی_لە_کۆرۆنا
نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی سووریا باسی چاک بوونەوەی یەکجاریی «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆمارو ھاوسەرەکەی کرد دوای توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 30, 2021 10:16 Asia/Tehran
  • چاک بوونەوەو ڕزگار بوونی یەکجاریی «بەشار ئەسەد»و ھاوسەرەکەی لە کۆرۆنا

نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی سووریا باسی چاک بوونەوەی یەکجاریی «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆمارو ھاوسەرەکەی کرد دوای توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سانا، نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی سووریا، ئەمڕۆ سێ شەممە لە ئاگاداری نامەیەک دا باسی گەڕانەوەی «بەشار ئەسەد» و «ئەسما ئەسەد» بۆ نووسینگەی کارەکەیان کرد.

لەم ئاگاداری نامەیەدا ھاتووە: سەرۆک کۆماری سووریاو ھاوسەرەکەی دوای تێپەڕ کردنی سەردەمی کەرەنتین لە بەر توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناو کۆتایی ھاتنی تەواوی شوێنھاتەکانی ئەم نەخۆشییە، کاروباری ڕۆژانەی خۆیانیان دەست پێکردەوە.

نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی سووریا سەرەتای ئەم مانگە زایینیە باسی توشبوونی بەشار ئەسەدو ئەسما ئەسەدی ھاوسەریان کرد بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ھەتا ئێستا ھەژدە ھەزارو ٦٣٨ کەس لە سووریادا توشی نەخۆشیی «کۆڤیدی_١٩» ھاتوون کە لەم ژمارەیە دوانزە ھەزارو ٤٢٩ کەسیان چاک بوونەتەوە.