ئەمریکا بەردەوامە لە جێگۆڕکێ پێ کردنی تیرۆریستانی داعش
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i394763-ئەمریکا_بەردەوامە_لە_جێگۆڕکێ_پێ_کردنی_تیرۆریستانی_داعش
هێزەکانی ئەمریکی ٤٠ تیرۆریستی داعشیان لە کامپی «هۆل»ەوە گواستووەتەوە بۆ حەسەکە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 31, 2021 14:42 Asia/Tehran
  • ئەمریکا بەردەوامە لە جێگۆڕکێ پێ کردنی تیرۆریستانی داعش

هێزەکانی ئەمریکی ٤٠ تیرۆریستی داعشیان لە کامپی «هۆل»ەوە گواستووەتەوە بۆ حەسەکە.

بە پێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ھەواڵدەریی «سانا»ی سوریا کە ئەمڕۆ چوارشەممە  بڵاوی کردووەتەوە، لەشکریانی ئەمریکی بەردەوامن لە جێگۆڕکێ پێ کردنی تیرۆریستانی داعش و لە دواھەنگاویش دا ٤٠ تیرۆریستی داعشیان لەو زیندانیانەی کامپی «هۆل» گواستووەتەوە بۆ حەسەکە لە باکووری سوریا.

وەک باسی دەکرێت، ئەو ٤٠ تیرۆریستە  ئێوارەی دوێنێ بە کۆپتەری سەربازیی ئەمریکی و بە چاودێریی سێ کۆپتەری شەڕکەر  گواستراونەتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش ئاشکراکراوە کە، بەشێک لەو داعشانە بە ڕەگەز عێراقین و هەندێکیان لەنێو ڕێکخراوەکە بەرپرسیاریەتییان هەبووە.