درێژەی دەسدرێژیی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر خاکی سووریا
تشرینی دووهم 07, 2026 08:11 Asia/Tehran
سوپای داگیرکەری زایۆنیستی، ناوچەکانی دەورووبەری شارۆچکەی "بەیتجن" لە ڕیفی رۆژاوای دیمەشقی تۆپباران کرد.
هێزە داگیرکەرەکانی رژیمی زایۆنیستی، ناوچەکانی دەورووبەری شارۆچکەی "بەیتجن" لە ڕیفی رۆژاوای دیمەشقیان تۆپباران کرد. هاوکات لەگەڵ ئەو پەلامارانە، چەند ڕاپۆرێک سەبارەت بە بیسترانی دەنگی تەقینەوە لە شارۆچکەی "مەعرەتو نەعمان" لە ریفی ئیدلەب بڵاو کراوەتەوە.
بەرلەوەش، هێزە داگیرکەرەکان بە یارمەتیی ئۆتۆمبیلە سەربازییەکان چوونەنێو زەوی و زاری کشت وکاڵیی نێوان مەزرای بەیت جن و ئەو شارۆچکەیەو بنکەیەکی سەربازیی پێشوویان تێکشکاند. دەسدرێژییەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر باشووری سووریا بۆ نموونە؛ ریفی قونەیتەرە، بەئامانجی لەناوبردنی ژێرخانەکانی کشت و کاڵ و دارایی خەڵکی خۆجێی بەردەوامە.