نیسان 02, 2021 14:29 Asia/Tehran
  • بەخشرانی میدالیای باڵای سووریا بە باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران

میدالیای باڵای سووریا بەخشرایە باڵوێزی ئێران لە دیمەشق

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «بەشار جەعفەری» یاریدەری وەزریری دەرەوەی سووریا ڕۆژی پێنج شەممە بە بۆنەی کۆتایی ھاتنی ئەرکەکانی «جەواد تورک ئابادی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم وڵاتە، لە ئاھەنگێکدا میدالیای باڵای ئەم وڵاتەی پێ بەخشی.

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیمەشق لەم ئاھەنگەدا وێڕای ئاماژە کردن بە پەیوەندیی دوو قۆڵیی بەھێزو ستراتژیانەی دوو وڵات، ستایشی ھاوکاریی دەوڵەت و نەتەوەی سووریای لەگەڵ خۆی دا کرد لە سەردەمی ئەرک بەجێھێنانی لە دیمەشق دا .

«تورک ئابادی» بە دەربڕینی ئەمەی کە سووریا ئەمڕۆ لە قۆناغی سەرکەوتن دایە، ھیواداریی دەربڕی کە ئەم سەرکەوتنە بە پێشکەوتنی ئەم وڵاتە کە نەخشەی جیھانی داھاتوو دەگۆڕێت، تۆکمەتر ببێت.

یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریاش لە ئاھەنگەکەدا لە ھەوڵەکانی ئێران بۆ ھێزمەند کردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات ڕێزی گرت.

 

سەرپەیڤ