قەدەغەی ھاتوچۆ لە باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا
شەپۆلی سێھەمی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا بووە ھۆی دانانی یاسای قەدەغەی ھاتوچۆ .
بە پێی راپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ئاژانسی بەینونەھرەین ، دوای بەرزبوونەوەی زۆری ژماری توشبووانی نوێ بە کۆرۆنا ، ھێزەکانی کوردی سوریا لە باکوور و رۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە بۆپێشگری لە تەشەنای پەتای کۆرۆنا ، یاسای قەدەغەی ھاتوچۆ لە 6 تا 12ی نیسان جێبەجێ دەکەن .
بە پێی ئەم ھەواڵە شارەکانی حەسەکە قامشڵوو و رەقە یاسای قەدغەی ھاتوچۆیان تێدا جێبەجێ دەکرێت و لە 6 ی نیسانەوە تا 12 ی نیسانی 2021 ، لە کاتژمێر چواری ئێوارە تا 6 ی بەیانیی قەدەغەی ھاتوچۆ دەبێت .
ھەروەھا لەم ناوچانەدا کەس بۆی نیە ئاھەنگی زەماوەند ، پرسە و سەرەخۆشی ، جەژن و نوێژی جەماعەت بەڕێوەببات .
رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستیەکانیش لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا لەسەر ھەموو کەس پێویست کراوە .