قەدەغەی ھاتوچۆ لە باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i394913-قەدەغەی_ھاتوچۆ_لە_باکوور_و_رۆژھەڵاتی_سوریا
شەپۆلی سێھەمی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا بووە ھۆی دانانی یاسای قەدەغەی ھاتوچۆ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 04, 2021 13:23 Asia/Tehran
  • قەدەغەی ھاتوچۆ لە باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا

شەپۆلی سێھەمی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا بووە ھۆی دانانی یاسای قەدەغەی ھاتوچۆ .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ئاژانسی بەینونەھرەین ، دوای بەرزبوونەوەی زۆری ژماری توشبووانی نوێ بە کۆرۆنا ، ھێزەکانی کوردی سوریا لە باکوور و رۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە بۆپێشگری لە تەشەنای پەتای کۆرۆنا ، یاسای قەدەغەی ھاتوچۆ لە 6 تا 12ی نیسان جێبەجێ دەکەن .

بە پێی ئەم ھەواڵە شارەکانی حەسەکە  قامشڵوو و رەقە یاسای قەدغەی ھاتوچۆیان تێدا جێبەجێ دەکرێت  و لە 6 ی نیسانەوە تا 12 ی نیسانی 2021 ، لە کاتژمێر چواری ئێوارە تا 6 ی بەیانیی قەدەغەی ھاتوچۆ دەبێت . 

ھەروەھا لەم ناوچانەدا کەس بۆی نیە ئاھەنگی زەماوەند ، پرسە و سەرەخۆشی ، جەژن و نوێژی جەماعەت بەڕێوەببات . 

رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستیەکانیش لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا لەسەر ھەموو کەس پێویست کراوە .