نیسان 07, 2021 07:59 Asia/Tehran
  • ڕوودانی تەقینەوە لە نزیکی پێگەی تورکیا لە باکووری سووریا چوار کوژراوی لێ کەوتەوە

میدیاکانی سووریا شەوی چوارشەممە باسی ڕوودانی چەند تەقینەوەیەکیان کرد لە پارێزگای «حەسەکە» لە باکووری سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بنکەکەی لە لەندەنە، وای بڵاو کردووەتەوە کە لە ئەنجامی تەقینەوەی دوو مین لە نزیکی بنکەی ھێزەکانی تورکیا، چوار کەس کوژران و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەم تەقینەوەیە لە ناوچەیەکی ھەڵکەوتوو لە نێوان دوو گوندی «قەشقا»و «ڕەیحانیە» لە باکووری ڕۆژئاوای «تەل تەمۆر» لە نزیکی بنکەیەکی لەشکریانی تورکیا لە پارێزگای «حەسەکە» ڕووی داوە.

لەپاش ئەم تەقینەوەیە، تەقینەوەی دووھەمیش لە کاتی ڕەوانەکرانی گروپێکی دیکە لە لەشکریانی تورکیا ڕووی دا کە لە ئەنجام دا چوار کەسلە لەشکریانی تورک  کوژران و  حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ژمارەی برینداران لەوە ئەچێ پەرەش بستێنێ. با ئەوەش بوترێت کە سەرچاوە فەرمییەکانی تورکیا ھەتا ئەم کاتە ھیچ کاردانەوەیەکیان لە بارەی ئەم ڕووداوە پیشان نەداوە.

سەرپەیڤ