کوژرانی دوو لەشکریی تورکیا لە «عەفرین»
نیسان 08, 2021 10:37 Asia/Tehran
دوو لەشکریی تورکیا لە عەفرینی سووریا کە لە لایەن لەشکریانی تورکیاو تیرۆریستانی ھاوپەیمانیەوە داگیرکراوە، کوژران.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاند: دوو لەشکریی ئەم وڵاتە لە ئەنجامی ھێرشێک لە شاری عەفرین لە باکووزری ڕۆژھەڵاتی سووریا کوژراون.
ھەڵبەت وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا وردیاتێکی زیاتری لە بارەی چۆنیەتیی کوژرانی ئەم دوو لەشکرییەی وڵاتەکەی لە عەفرینی سووریا کە لە لایەن لەشکریانی تورکیاو تیرۆریستانی ھاوپەیمانیەوە داگیرکراوە، نەدرکاندووە.