نیسان 08, 2021 14:27 Asia/Tehran
  • باڵوێزی سووریا لە لوبنان: وتووێژی تەلەفۆنیی «میشێل عەون» و «بەشار ئەسەد» ئەرێنی بوو

باڵوێزی سووریا لە بەیرووت وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەرێنی بوونی وتووێژە تەلەفۆنییەکەی سەرۆک کۆمارانی سووریاو لوبنان: ھاواھەنگی لە نێوان ھەردووک وڵات دەبێ لە ئارادا بێت.

«عەلی عەبدولکەریم» لە وتووێژێۆکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی سپۆتنیک وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەرێنی بوونی وتووێژە تەلەفۆنییەکەی سەرۆک کۆمارانی سووریاو لوبنان: ھاواھەنگی لە نێوان ھەردووک وڵات کارێکە کە ھەردەبا ئەنجامی گرتبا، بە تایبەت کە سەرۆک کۆمارانی سووریاو لوبنان ھۆگری ئەوە بوون کە دەستیان بە ڕێگاچارەگەلێکی قاییلکەر ڕابگات، چونکو ئەم سامان و داراییە واتە سنوورە ئاوییەکانمان بۆ ھەردووک وڵات گرینگەو پێشم وانییە ھیچ جۆرە لارییەک لە لایەن ھەردووک لاوە لەم بارەیەوە  لە ئارادا بێت.

وتیشی: ئەم پەیوەندییانە دەبێ بەردەوام ھەبێت و بە ڕای من پەیوەندییەکانیش نەپچڕاون و دەبێ بەردەوامیش بکرێن، بەڵام ڕەنگە ھۆکاری ئاشکرا کرانی پەیوەندییەکەی ئەم دواییە لە بەر کێشە نێوخۆییەکانی لوبنان بووبێت.

پێشتر«شێربێل وەھەبە» وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی کاتیی لوبنان باسی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان «میسێل عەون» سەرۆک کۆماری لوبنان لەگەڵ «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریاو وتووێژیان لە بارەی دۆسیەی دیاری کرانی سنوورە دەریاییەکانی نێوان ھەردووک وڵاتی کردبوو.

بەرلەمە «سەمیرجەعجەع» سەرۆکی پارتی «القوات اللبنانیە»، سووریای بە بەزاندنی سنوورە ئاوییەکانی لوبنان تۆمەتبار کرد بوو.

سەرپەیڤ