نیسان 15, 2021 16:51 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی سووریا: گەمارۆی ئابووری»ی ئەمریکاو ڕۆژئاوا ھۆکاری بەردەوامیی ھەل و مەرجی دژواری جەماوەری سووریان.

وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: لە ئێستادا جەماوەری سووریا ھەل و مەرجێکی ئابووریی دژوار وەپشت سەر دەنێن کە بەرھەمی نەرێنیی بایکۆتە سەپێندراوەکانی ئەمریکاو ڕۆژئاوا بە سەر دیمەشق دایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی سانا، «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا وتیشی: سیاسەتی بایکۆتی ئابووریی ئەمریکا و ڕۆژئاوا دژی سووریا کە بە شێوەی یەکلایەنە سەپێندراوە، وەک خۆی ماوەتەوە.

«میقداد» وێڕای ئیدانەکردنی بەردەوامیی گەمارۆو بایکۆتی ئابووریی ئەمریکاو ڕۆژئاوا دژی سووریا وتیشی: کۆمەڵگای جیھانی لە ھەل و مەرجی دژواری ئێستا دەبێ لە تنیشتی گەلی سووریادا ڕاوەستن و بەگژ سیاسەتی بایکۆت و گەمارۆدا بچنەوە.

وە زیری دەرەوەی سووریا لە بارەی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانەی دەرەوەیی بۆ وڵاتەکەشی وتی: نابێ لە یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە لە چوارچێوەی بەدەر لە ئامنجی مرۆڤانە کەڵک وەربگیرێت.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕۆژی چوارشەممەش بە دەستنیشان کردنی تاوانەکانی ئەمریکا لە سووریا پێی داگرت: ئەمریکا دەبێ زیانبایی دەست درێژکاری و داگیرکردنی نەتەوەی سووریا ببژێرێت و دەستبەجێ واز لە دەستوەردان لە کاروباری ئەم وڵاتە بھێنێت.

 

سەرپەیڤ