نیسان 19, 2021 20:45 Asia/Tehran
  • شەڕی قورس لە سەرێکانی لە نێوان میلیشیاکانی سەر بە تورکیا

سەرچاوە سوورییەکان لە شەڕ و پێکدادانی قورس لە سەرێکانێی باکووری سووریا هەواڵیان دا و ڕایانگەیاند هێزەکانی سەر بە تورکیا لە گەڵ یەک بە شەڕ هاتوون.

بە پێی هەواڵی ئاژنسی مێهر، سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند کە لە نێوان هێزەکانی سەر بە تورکیا لە باکووری سووریا پێکدادان ڕووی داوە.

بە پێی ئەم هەواڵە، هێزەکانی سەر بە تورکیا لە گەڵ یەک بە شەڕ هاتوون.

ئەم سەرچاوانە هەروەها باسی دۆخی ناوچەکە و ژمارەی کوژراوانیان کردووە. هەواڵدەریی سووریا لە بریندار بوونی ژمارەیەک لە تەکفیرییەکان هەواڵی دا.

هەروەها ڕایانگەیاندووە ئەم پێکدادانە بۆتە هۆی ئەوەی دانیشتوانی ئەم ناوچانە کاروباری خۆیان بە جێ بێڵن و بۆ ماوەیەک لە ماڵەوە بمێننەوە.

سەرپەیڤ