May 05, 2021 08:00 Asia/Tehran
  • موفتیی سوننەی سووریا: ئیمام خومەینی(رە) قودسی بووژاندەوە

موفتیی سوننەی سووریا ڕایگەیاند: ئەمە ئیمام خومەینی (رە) بوو کە قودسی پیرۆزی بووژاندەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس، «شێخ ئەحمەد بەدرەددین حەسون» موفتیی سوننەی سووریا ڕۆژی سێشەممە لە دووھەمین کۆنگرەی نێونەتەوەیی قودسی پیرۆز ڕایگەیاند: ئیمام خومەینی(رە) قودسی بووژاندەوەو ئیمام خامەنەئیش کە لە ھەموو چرکەوساتێکدا داکۆکیمان لێ دەکات، پشتی سووریا دەگرێت بۆ ئەوەی ڕێگای تاران و عێراق و مەککە بۆ دوژمنان سانا نەکرێت.

ئەم موفتییە سوننەیەی سووریا بە دەربڕینی ئەمەی کە شەھیدگەلێکی وەک «سەردار سولەیمانی» منەتیان لە سەرمانەو بە ھیواین لقی قودس، قودس ڕزگار بکات، وتیشی: ھەرچەند دوژمنان ئەم سەرکەوتنە بە نامسۆگەر دەزانن، بەڵام وەھا سەرکەوتنێک نزیکە.

«شێخ حەسون» لە ساختەکرانی مێژوو لە لایەن کەسانێک لە سەرتاسەری دنیا ڕەخنەی گرت و وتیشی: ئەمانە دینیان وەکو ئامانەتێکی ئیلاھی خەوشاندووە و وتوویانە کە گوایە سەرزەوینی فەلەستین ھی گروپێکی تایبەتە، دەبێ خەڵکی موسڵمان و مەسیحی و یەھودیی ئەم شوێنە وەدەر بنرێن، کۆچ بە گەلەکەی بکرێت، منداڵەکانیان بکوژرێت، مزگەوتەکانیان خاپوور بکرێت و کلیساکان بسوتێندرێت، سەیر لەوەدایە کە ەواوی ئەمانەش بە ناوی سولەیمان و یەعقوبی پێغەمبەرەوە ئەنجام دەگرێت.

دووھەمین کۆنگرەی نێونەتەوەیی قودسی پیرۆزبەدروشمی«القدس اقرب»و بە لێدوانی ٣٠ کەسایەتیی زانستی و ڕۆشنبیری لە وڵاتانی ئێران، فەلەستین، مالزی، هیند، ئەفغانستان، پاکستان، فەرەنسا، ئەرژەنتین، عێراق، تورکیا، شیلی، ئیمارات، لوبنان، سوریا، بریتانیا، کەنەدا و تونس ڕۆژی سێشەممە بە شێوەی ئۆنلاین لە قومی باشووری تاران دەستی پێ کرا.

سەرپەیڤ