May 25, 2021 06:58 Asia/Tehran
  • جەختی «بەشار جەعفەری» لە سەر پەیوەندییە واوەستراتژییەکانی تاران و دیمەشق

یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا پەیوەندییەکانی نێوان تاران و دیمەشقی بە واوەستراتژی زانی و پێی داگرت: ئەم پەیوەندییانە وا دەردەخەن کە ڕوانگەکانی کاربەدڕەستانی دوو وڵات سەبارەت بە دۆسیەکانی ناوچەکە پێکەوە ھاوتەریبن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ھەواڵدەریی تەسنیم،«بەشار جەعفەری»  یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: لە شەڕی دژی سووریا زۆرێک لەوڵاتان و گەلانی جیھان ھاوڕێمان بوون بەتایبەت پەیوەندییە ستراتژییەکانی سووریاو ئێران سیاسەتی ناوچەکەی گۆڕی.

«جەعفەری» لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی سووریاشەوە وتی:ئەمریکاو ھاوپەیمانە ئەورووپییەکانی ھەروا لە سەر ھەڵوێستی تێکدەرانەو ناوپاوەجێ کردنی دیموکراسی لە ھەڵبژاردنەکاندا بە مەبەستی ئاژاوەنانەوە و پێشگرتن بە بەرپاکرانی ھەڵبژاردن لەم وڵاتە بەردەوامن. بەڵام دیارە ئەمە ھیچ کاریگەرییەکی لە سەر بڕیاری دەوڵەتی سووریا بۆ بەرپاکردنی ئەم ھەڵبژاردنە لە بەروارەی دیاری کراوی خۆی دا دانانێت و ھیچ وڵاتێکیش بۆی نییە خۆی لەم بابەتەدا ھەڵقورتێنێ.

ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی سووریا بڕیارە ٢٦ی مانگی مای لەم وڵاتەدا بەڕێوە بچێت.

سەرپەیڤ