حوزه‌یران 11, 2021 07:21 Asia/Tehran
  • تیاچوونی وتەبێژی «ھەیئەتی تەحریرۆششام» لە سووریا

سەرچاوەکانی سووریا باسی کوژرانی «ئەبو خالید شامی» وتەبێژی فەرمیی تاقمی تیرۆریستیی «ھەیئەتی تەحریرۆششام» بەرەی نوسرەی پێشوویان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، لە ھەڵمەتی ڕۆژی پێنج شەممەی سوپای سووریا بۆ سەر باشووری ئیدلەب، ژمارێک لە  ئەندامانی تاقمی تیرۆریستی  «ھەیئەتی تەحریرۆششام»  بەرەی نوسرەی پێشوو لەوانە وتەبێژی فەرمیی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە تیاچوون.

سەرچاوە خۆجێییەکان باسی ئەوەیان کردووە کە، وتەبێژی فەرمیی تاقمی تیرۆریستیی «ھەیئەتی تەحریرۆششام» و ھەزوەھا «ئەبو موسعەب» بەرپرسی ڕێکخستنی میدیایی ئەم تاقمە کوژراون.

کەناڵی مەیادینیش لەم بارەیەوە وای بڵاو کردووەتەوە کە ڕووسیاو سووریا لە ھەڵمەتێکی ھاوبەش دا کاروانێکی سەر بە «تەحریرۆششام»یان دوای چاودێری کردنی وردی جم و حوڵی ئەندامانی باڵای ئەو تاقمە تیرۆریستییە کردووەتە ئامانج.

«ھەیئەتی تەحریرۆششام» کە پێشتر لەژێر ناوی  بەرەی نوسرە چالاکیی دەنواند، لەو لقانەی تاقمی تیرۆریستی ئەلقاعیدە بووە کە وێڕای ڕاگەیاندنی دابڕانی لەو ڕێکخراوە ڕەشەکوژە ناوی خۆی بۆ ئەمەی ئێستا گۆڕیوە.

سەرپەیڤ