لاڤرۆف: ڕۆژئاوا دەبێ بەرپرسایەتیی شپرزە بوونی ڕەوشتی مرۆڤی لە سووریادا بگرێتە ئەستۆ
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: وڵاتانی ڕۆژئاوا دەبێ بەرپرسایەتیی شپرزەتر بوونی ڕەوشتی مرۆڤی لە سووریادا بگرنە ئەستۆ.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «سێرگێئی لاڤرۆف» کە لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ «ھێلگا شمید» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی ئاسایشت و ھاریکاریی ئەورووپا قسەی دەکرد لە سەر پێویستیی بەشداریی دەوڵەتی سووریا لە ڕەوتی گواستنەوەی یارمەتییەکان بۆ نێو ئەم وڵاتە پێی داگرت و وتی: دیمەشق ئامادەی ئەم بابەتەیە کەچی بەداخەوە ڕێکخراوەی نەتەوەکان و دامەزراوەکانی دیکە ھەتائێستا نەیانتوانیوە لەم بوارەدا ھاواھەنتگییەک بکەن.
«لاڤرۆف» ھەروەھا لە سیاسەتی ئەمریکاو یەکێتیی ئەورووپا لە بارەی ئاوارەکانی سووریاوە ڕەخنەی گرت و پێی داگرت، ئەمریکاو یەکێتیی ئەورووپا لە ھەوڵی لەمپەرنانەوەن لە بەردەم گەڕانەوەی ئەو ئاوارانەی سووریا کە لە کەمپەکانی لوبنان و ئۆردۆن دەژین.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا تیشکی خستەسەر بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی سووریا ناسراو بە یاسای قەیسەرو وتیشی: ئامانجی بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا دژی سووریا لەمپەرنانەوە لە سەر ڕێگای بنیاتنانەوەی ژێزرخانەکانی ئەو وڵاتەو گەڕانەوەی ڕەوشتی مرۆڤیی ئەم وڵاتە بۆ سەردەمی بەرلە قەیرانە.
«لاڤرۆف» ئاماژەی کردە بوونی داگیرکەرانی ئەمریکی لە ھێندێک لە ناوچەکانی سووریاش و وتی: ئەم داگیرکارییە بە مەبەستی دزین و تاڵان کردنی سامانی نەوت و گازی سووریایەو داھاتەکەشی ھەر بۆ پەرە پێ دانی پێکدادانی جیایی خوازی و زەبروەشاندن لە یەکگرتوویی نیشتیمانیی سووریا خەرج دەکرێت.