حوزه‌یران 24, 2021 20:33 Asia/Tehran
  • سووریا ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشتی بە دووبەرەکی نانەوەی سیاسی تۆمەتبار کرد

نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان بڕێک لە وڵاتانی ئەندامی ئەم ڕێکخراوەیەی بە کەڵکاژۆیی لە ئەنجومەنی ئاسایشت بۆ دووبەرەکی نانەوەی سیاسی لە سووریادا تۆمەتبار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»، «بەسام سەباغ» نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشت لە بارەی ڕەوشتی سووریاوە وتی: ڕادەربڕینی ھێندێک لە وڵاتان دەربڕی ئەوەیە کە ئەوانە ھێشتاش ئەنجومەنی ئاسایشت وەک بەستێنێک بۆ بە سیاسی کردنی کاروباری مرۆڤ دۆستانە، دووبەرەکی نانەوەو مەرایی سیاسی بەکار دێنن ھەتا ئامانجی خۆیان لەمەڕ درێژ کردنەوەی ماوەی قەیران لە سووریا بپێکن.

«سەباغ» وتیشی: وڵاتانی ڕۆژئاوا جارێکی تر پێ لە سەر ئەم بانگەشەیە دادەگرن کە پەرە پێ دانی خۆیان وتەنی میکانیزمی گواستنەوەی یارمەتی لە ڕێگای سنوورەکانەوە دەبێتە ھۆی چاک بوونەوەی ڕەوشتی مرۆڤ دۆستانە لە سووریا و دیارە ھەر ئەم بۆچوونە بەرتەسکەش ھۆکارەکانی نالەبارتر بوونی ڕەوشتی مرۆڤ دۆستانە لە سووریا لەوانە دڕندەکاری داگیرکەران و دەست درێژکاری و تیرۆریزم دەشارێتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕەوشتی مرۆڤی لە سووریای لێکدایەوە. مانگی ژوئیە کاتی چالاکیی تاکە بوارگەی سنووری لە سووریا واتە «بابولھەوا» کە بۆ ناردەی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بۆ ئەم وڵاتە بەکار دەھێندرا، کۆتایی پێ دێت. وڵاتانی ڕۆژئاوا بە تایبەت ئەمریکا سوورن لە سەر ئەمەی کە ئەو میکانیزمە درێژ بکرێتەوە، بەڵام دەوڵەتی سووریاو ڕووسیا لەو باوەڕەدان کە ئەم شێوازە کارا بوونی خۆی لە دەست داوە، چونکو دوای ئەو ھەموو ساڵە پێکدادانی سەربازی، لە ئێستادا سوپای سووریا دەستی گرتووەتەوە بەسەر بەشی ھەرە زۆری خاکی ئەم وڵاتەداو دەتوانێ ڕەوتی ناردەی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە لە ڕێگای زەوینی، لەوانە لە ڕێگای ھێڵی پەیوەندییەکانەوە بەڕێوەبەرایەتی بکات.

سەرپەیڤ