ڕوودانی تەقینەوە لە بەردەم بنکەیەکی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە «حەسەکە»ی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i398325-ڕوودانی_تەقینەوە_لە_بەردەم_بنکەیەکی_ھێزەکانی_سووریای_دیموکرات_لە_حەسەکە_ی_سووریا
سەرچاوە ھەواڵییەکان باسی ڕوودانی تەقینەوەیەکیان کردووە لە بەردەم بنکەیەکی ھێزەکانی سووریای دیموکرات «ھەسەدە» لە پارێزگای «حەسەکە»ی سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 06, 2021 01:39 Asia/Tehran
  • ڕوودانی تەقینەوە لە بەردەم بنکەیەکی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە «حەسەکە»ی سووریا

سەرچاوە ھەواڵییەکان باسی ڕوودانی تەقینەوەیەکیان کردووە لە بەردەم بنکەیەکی ھێزەکانی سووریای دیموکرات «ھەسەدە» لە پارێزگای «حەسەکە»ی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»، ئەم ڕووداوە لە ئەنجامی تەقینەوەی ماتۆڕسیکلێتێکی بۆمب ئاخنکراو لە بەردەم بنکەیەکی ھێزەکانی سووریای دیموکرات «ھەسەدە» کە لە لایەن ئەمریکاوە داکۆکیی لێ دەکرێت لە شاری «شەدادی» لە گردوپەڕی باشووری پارێزگای «حەسەکە» لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە ڕووی داوە.

سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە، ئەم  ماتۆڕسیکلێتێە بۆمب ئاخنکراوە بەرلە نیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە تەقییەوەو لە ئەنجام دا چەندین ئەندامی ھێزەکانی سووریای دیموکرات کوژران و یان بریندار بوون.

بە قسەی ئەم سەرچاوانە، کۆمەڵێک لە کەسانی سڤیلیش لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیە بریندار بوون و زیانی قورسیش بە بیناکانی دەوروبەر کەوت.

حەوتەی ڕابردووش ھەر سەرچاوە سوورییەکان باسی بریندار بوونی کۆمەڵێک لە چەکدارانی «ھەسەدە»یان کرد لە گردوپەڕی دێرۆزوور.